١٤ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٥:٥٦
داڕێژەری هێرشە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستبەسەر کرا

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە کار و چالاکییە دژە تیرۆریستییەکانی ئەو دەزگایە لە ماوەی ڕابردوودا، ئاشکرای کرد کە داڕێژەری هێرشە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستبەسەر کرا.

وەزارەتی ئیتلاعات له بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووه : یه کێک له گرنگترین ده ستکەوتەکانی ئەم دواییەی ئەم وەزارەته دۆزینەوەی داڕێژەری ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی له کرمان به ناوی "عه بدوڵڵا کوێتا" بوو.

ئەم تیرۆریستە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە داڕشتنی زۆرێک لە پیلانەکانی تەکفیری، دەستنیشانکردنی کەسە سەرەکییەکانی دیکە و حەشارگەکانیان لە ناوچەکەدا .